کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەمێک پێش ئێستا، کۆبوونەوەی شاندی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی و بە یاوەری قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکرد.

بەپێی زانیارییەکان، پاش کۆبونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیران عێراق، شاندی هەرێم بەرەو کۆشکی سەلام لە بەغدا بەڕێدەکەون و لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبنەوە.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتوون لە هەریکە لە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و چەند راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیران.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندەکەی هەرێم سەبارەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق، لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەغدا کۆببنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا