سەندیكای پارێزەران وەڵامی یەكێتی زانایان دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان لە بارەی فەتوایەكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

لە روونكردنەوەكەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستاندا هاتووە: ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە رۆژی 24/10/2023 فەتوایەكی بڵاوكردووەتەوە كە ئەنجوومەن بە كۆی دەنگی ئەندامەكانی پێیانوابووە‌ وەرگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزەرایەتی (أتعاب المحاماە) لەو كەسەی كە هەموو دەعواكەی یان بەشێكی دۆڕاندووە، حەرامە و پێویستە پارێزەران وەرینەگرن، با دادگاش دیاری بكات و پێی بدات.

لە روونكردنەوەكەدا هەروەها هاتووە: ئێمە لە سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، پێمانوایە لەیەك تێنەگەیشتن هەیە و پرسیارەكە وەك خۆی و بە تەواوی لایەنەكانی ئەنجوومەنی فەتوا نەگەیشتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ماندووبوونی پارێزەرایەتیی بە گوێرەی یاسای پارێزەرایەتیی و یاسا بەركارەكان دیاریكراوە، كە لە سەرچاوەی شەریعەتی ئیسلامی و عورفی كۆمەڵگەی كوردەوارییی و یاساكانی هاوشێوەی پارێزەرایەتیی وڵاتانی ئیسلامییەوە هاتووە، كە زۆرینەی موسڵمانن و پابەندن بە پرنسیپەكانی ئیسلامەوە.

سەندیكای پارێزەرانی كوردستان دواجار رایگەیاند‌، لە رۆژانی داهاتوو لەگەڵ بەڕێزان سەرۆك و ئەنجوومەنی فەتوا لەسەر هێڵ دەبین و بابەتەكەیان بە تەواوی بۆ روون دەكەینەوە و بەرچاوروونیان لەمبارەیەوە پێ ڕادەگەیەنین .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا