ئاسایش زانیاری لەبارەی رووداوێكی كوشتن بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین زانیاری دەربارەی روداوی كوشتنی هاووڵاتیەك بەناوی فرسەت مەلەكی بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوەدەكات دوای لێكۆڵینەوە بكوژی هاووڵاتییەكەیان دەست نیشانكردووە و زانیاری ئەوەیان بەدەستهێناوە، بكوژ بەرەو دەرەوەی هەرێم هەڵهاتووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕۆژی 2_5_2023لەسەر ڕێگای ( هیزۆپ-قەمتەران ) لە ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕووداوێكی نادیار هاوڵاتی ( فرسەت مەلەكی ) كە پیشەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە دەكوژرێت و تۆمەتباری ڕووداوەكە هەڵدێت.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دوای ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر فەرمانی دادوەر دەستپێكرد، زانیاری وورد لەسەر ئەنجامدەری تاوانەكە بەدەستهات و دوای كۆكردنەوەی بەڵگەكان و پشتبەست بەزانیاری و كامێرای چاودێری، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستنیشان بكرێت و بڕیاری دەستگیركردنی لەلایەن دادوەرەوە بۆ دەربكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبار لە ڕێگەی سیمكارتی بێسەرەتاوە پەیوەندی بە تاوانلێكراوە كردووە، بە مەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێل فریویداوە و تۆمەتبار بەبیانووی لەكاركەوتنی ئۆتۆمبێلەكەی، تاوانلێكراو دەباتە دەرەوەی شار و چەند جارێك بە بیانووی جۆراوجۆر ناونیشانی شوێنیان دەگۆڕن و بەمەش تاوانلێكراو گومان دەكات و هەڵدێت، بەڵام لەسەر ڕێگای نێوان گوندەكانی ( هیزۆپ و قەمتەران ) تاوانەكە ئەنجام دەدرێت.

باس لەوەشكراوە، تۆمەتبار ( ڕێبوار تەها محمد ) بەپێی زانیارییەكانی هێزەكانی ئاسایش لەئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

هێمای بەوەشكردوە، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بە ماددەی 406 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا