راگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی كابوڵ دەكات و هاوخەمیی لەگەڵ كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە دەردەبڕێت.

لە تویتێكدا سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەكانی رۆژی رابردووی فڕۆكەخانەی كابوڵ رایگەیاند: ئێمە سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكانی رۆژی پێنجشەممە دەكەین كە بوونەهۆی كوژرانی دەیان هاووڵاتیی ئەفغانی و سەربازانی ئەمریكی، هۆش و نزاكانمان لەگەڵ قوربانییان، خێزان و خۆشەویستەكانیانە”.

رۆژی پێنجشەممە تەقینەوەیەك لە دەروازەی سەرەكیی فڕۆكەخانەی كابوڵ روویدا، دوای ئەو تەقینەوەیەش بە كەمتر لە كاتژمێرێك، تەقینەوەی دووەمیش روویدا، دوای تەقینەوەكان داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە و هێرشەكانی فڕۆكەخانەی كابوڵ راگەیاند.

لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەكەش 13 سەربازی ئەمریكی گیانیان لە دەستداوە و دەیانی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا