سیسی بڕیارێكی لە دژی ئەردۆغان دەركرد

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمڕۆ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر بڕیارێكی بە ناوی سەرۆكایەتی كۆماری میسرەوە دەركرد بۆ دەستكردن بە گەڕان لە نەوت لە كەنداوی سوێس لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست.

رۆژنامەی شروقی میسری بڵاویكردەوە، سیسی بڕیارەكەی بە ژمارە 150 دەركردووە و مۆڵەتی داوە بە وەزیری نەوت و سامانی سروشتی بۆ گرێبەست لەگەڵ دەستەی گشتی پەترۆڵ و كۆمپانیای نبتۆن ئێنرجی ئیجێبت بی فی.

بەپێی ئەو مۆڵەتە گەڕان دەكرێت بە دوای نەوتدا لە ناوچەی ئەمەلی باكوری خۆرئاوای كەنداوی سوێس.

دەسەڵاتدارانی میسر رایانگەیاند نەوتی نوێیان دۆزیوەتەوە لە ناوچەی جیسومی دەریایی لە باشوری كەنداوی سوێس بە تێكڕای بەرهەمی سەرەتایی 2000 بەرمیلی رۆژانە لە نەوتی خاو و بوونی نزیكەی 70 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بۆ دەرهێنان.
وەزارەتی نەوتی میسر وتی: لێكۆڵینەوە نەوتی لە جۆری جی ئێن ئێن- 4 ئاشكراكردووە لە ناوچەی جیسومی ئاوی لە باشوری كەنداوی سوێس.

ململانێ لە نێوان میسر و قوبرس و یۆنان لەلایەك و توركیا لەلایەكەی دیكە لەئارادایە لەسەر سامانی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناردنی كەشتی دووەمی توركیا بۆ گەڕان لە غاز لە كەناراوەكانی قوبرس.

توركیا لە ئایاری 2019 كاری گەڕأن بە دوای غازی جێبەجێكرد بە مۆڵەتی كۆماری باكوری قوبرسی توركی دانپێدانەنراو لەلایەنی نێودەوڵەتییەوە لە دەریای ناوەڕاست و كە دەوترێت بەشێكە لە ناوچەی ئابووری قوبرس.

بەپێی ئەو بڕیارە نوێیەی میسریش ناكۆكییەكانی دەریای ناوەڕاست بە تایبەت لەگەڵ توركیا دەچنە قۆناغێكی نوێوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا