سەعدی پیرە: وشكە ساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی كۆتاپی هاتووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، وشكەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی كۆتاییهات.

رۆژی یەكشەممە 25_12_2022، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەكرد، ئێستا لەیەكتر تێدەگەین چیمان دەوێت و ناشبێت كێشەكانمان بە ناردنی پەیام بۆ یەكدی چارەسەربكەین.

سەعدی پیرە روونیكردەوە، وشكەساڵی سیاسیمان لەگەڵ پارتی كۆتاییهات و پێویستە بە دیالۆگی راستەوخۆ و چارەسەری برایانە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی یەكلایی بكرێنەوە.

سەبارەت بە گۆڕانكاری لە پۆستە وەزارییەكان، ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، هەر لایەنێكی بەشدار لە حكومەت ئازادە بۆ تیمەكەی هەر كەسێك كاندید بكات، هەروەها پێویستە لەسەر پرسەكان یەكدەنگ و یەكگرتووبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا