كەشناسی وادەی شەپۆلێكی بارانبارین رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن و ئەگەری بارانبارینیش لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق هەیە.

دەستەی گشتی كەشناسی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا پێشبینییەكانی كەشوهەوای خستەروو و رایگەیاند، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بەرۆژانی رابردوو نزم دەبنەوە، رۆژی پێنجشەممەش بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا دەبێت.

باسی لەوەشكردووە، رۆژی هەینی لە چەند ناوچەیەكی ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین هەیە، پلەكانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەكەن، لە ناوچەكانی باشووری عێراقیش بەهەمانشێوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و پێشبینیشدەكرێت خێرایی با زیاد بكات، دەستەی گشتی كەشناسی عێراق باسی لەوەشكردووە، لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما روو لەنزمبوونەوە دەكەن و ئەگەری بارانبارینیش لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا