سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە4ی حوزەیران، لە کۆشکی بەغدا، دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان کرد، هەروەها جەختیان لە پێویستی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی هاوڵاتیان و پاراستنی مافەکانیان لەگەڵ چڕکردنەوەی کاری ئەمنی و هەواڵگری لە کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان کردەوە.

لە دیدارەکەدا، گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و سەقامگیری ناوچەکانیان و باشترکردنی باری خزمەتگوزارییەکان و پاراستن و درێژەدان بەو دەستکەوتە ئەمنییانەی بەدەست هاتوون باسێکی دیکەی گرنگ بوون، بۆئەوەی متمانەی هاونیشتمانیان بە دەوڵەت زیاتر بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا