درێژترین شەمەندەفەری گەشتیاری دەکەوێتەکار

پۆڵەتیک پرێس

چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە پەرۆشانی هێڵی شەمەندەفەر لەمانگی تشرینی یەکەمدا بچنە سویسرا بۆ بینینی تۆمارێکی نوێی جیهانی وەک درێژترین هێڵی شەمەندەفەری گەشتیاران لەجیهاندا بەدرێژایی شاخی ئالپی سویسری.

لەڕۆژی 29ی تشرینی یەکەم هێڵی شەمەندەفەری سویسری”ڕێشن” پلانی هەیە شەمەندەفەرێک کە درێژییەکەی 1.9 کیلۆمەترە بخاتەکار لە گەشتێکی یەک کاتژمێریدا، کە بەدرێژایی ڕاڕەوی بەناوبانگی”ئەلبۆلا” دەڕوات لەنێوان دیمەنەکانی ناوچەی “گراوبوندن” بەنزیکەیی بۆ دووری 25 کلیمۆمەتر.

ئەم ئۆپەراسیۆنە کە خۆی لەخۆیدا دەستکەوتێکی ئەندازیارییە بۆ هێڵی شەمەندەفەرەکە، پێویستی بە حەوت شۆفێری شەمەندەفەر و 21 کەسی تەکنیکار هەیە بۆ بەکارخستنی 100 گالیسکە لەسەر هێڵی شەمەندەفەری شاخێکی تەسک، ڕێگای هێڵی ئەلبۆلا کە بەشێکە لە لیستی کەلەپووری جیهانیی یونیسکۆ بە 48 پرد و 22 تونێلدا تێدەپەڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا