پۆڵەتیك پرێس
باوەڕبەخۆبوون هۆكارێكی گرنگە بۆ سەركەوتنی مرۆڤ، كاتێك گەورە دەبێت و ئامانج و خەونی زۆر دەبێت و هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانیان، پێویستە هەموو كەسێك نرخی خۆی بزانێت و باوەڕی بەخۆی هەبێت بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ،ئەمەش هۆكارێكە بۆ بەدەست هێنانی هەر شتێك لە ژیاندا بیەوێت.
ڕێگاكانی زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون:
-خۆت لەگەڵ كەسانی دیكە بەراورد مەكە،لێكۆڵەرەوان دەڵێن ئەو كەسانەی خۆیان بەراورد دەكەن لەگەڵ كەسانی دیكە تووشی ئیرەی بردن دەبن،لە ژیاندا بەهرە و توانا و دەستكەوتەكانی خۆت بەراورد مەكە بە هیچ كەسێك چونكە ژیان ڕكابەری نییە.
-گرنگیدان بە لەش و دەرونی خۆت،ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی باوەڕبەخۆبوون،كاتێك هەڵەیەك دەكەیت یان سەرناكەویت سەرزەنشتی خۆت مەكە، چونكە دەبێتە هۆی نەمانی متمانە بەخۆبوون.
-بیركردنەوە و قسەكردنی ئەرێنی هۆكارێكی دیكەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تازە و زیادبونی متمانە.
-ڕوبەڕوبونەوەی ترسەكان،پێویستە ڕوبەڕوی ئەو شتانە ببیتەوە كەدەبێتە هۆی دروستبونی دڵەڕاوكێ،هەروەها وا بیردەكەیتەوە ناتوانیت بیكەیت یان سەرناكەویت.
كاتێك باوەڕبەخۆبوون هۆكارێك بوو بۆ كێشە و لەگەڵ ژیانی كۆمەڵایەتی و ئیش تێكەڵ بوو پێویستە یارمەتی پزیشكی دەرونی وەربگیرێت.