28ملیۆن دۆلار بۆ گەشتێکی ئاسمانی 10 خولەکی

پۆڵەتیک پرێس

لە مەزادێکدا، یەکێک لە بەشداربووان گەشتێکی ١٠ خولەکی ئاسمانی بردەوە، بەرامبەر بەکارهێنانی کەپسولێکی کۆمپانیای بلو ئۆریگین بە بڕی ٢٨ ملیۆن دۆلار.

جێف بیزۆس بەڕێوبەری کۆمپانیای ئەمازۆن دامەزرێنەری کۆمپانیای بلو پلانی هەیە، لە ٢٠ی تەمموزی ئەمساڵدا لەسەر کەشتی موشەکی شیپارد بێت، جگە لەو کەسەی گەشتەکەی بردۆتەوە، لە ماوەی داهاتوودا ناسنامەکەی ئاشکرا دەکرێت، کەشتیەکە جگە لە بیزۆز و مارک لەگەڵ ئەو کەسەی گەشتەکەی بردۆتەوە، کەسێکیتریش بەشدار دەبێت کە هێشتا ناوی ئاشکرا نەکراوە.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دوو خولەکدا کەشتیەکە بە خێرایی ٣هەزار و ٧٠٠ کیلۆمەتر بەرزبێتەوە، هەروەها دەبێت لە ماوەی سێ خولەک دا بەبێ کێشە ١٠٠ کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەویەوە بەرز بووبێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەدەن کە دەبێت کەشتیەکە ٤٠٠ کیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی زەویەوە بەرزبێتەوە، دواتر بەبێ کێشە بگەڕێنەوە سەر زەوی هەروەها کەشتیە نوێیەکەی شیپارد لە بیابانی تەکساس دانراوە، بە یارمەتی چەند پەڕەشوتێکی گەورە بۆ پاراستن، بەهای کۆتایی مەزاد کردنەکە گەیشتە ٢٨ ملیۆن دۆلار، هەر چرکەیەک لە ناو کەشتی شیپارد نرخی ٤٥ هەزار دۆلارە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا