هونەرمەندێک بەهۆکارێکی سەیر پارەیەکی خەیاڵی دەدزێت

پۆڵەتیک پرێس

هونەرمەندێکی دانیمارکی لە یەکێک لە مۆزەخانەکاندا 534 هەزار کرۆن کە دەکاتە 84 هەزار دۆلار دزیویەتی، ئەم کارەشی بەشێوەیەک کردووە کە ئەو پارەیە کارێکی هونەری پێدەکات و ناوی دەنێت “پارە ببە و ڕابکە”.

هونەرمەند یونس هانینگ لەگەڵ مۆزەخانەی کونستن لە باکووری دانیمارک ڕێکەوتووە ئەو پارەیە دەبات بۆئەوەی کارێکی هونەری پێشووی نوێ بکاتەوە، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە لە شاری ئالبورگ دوای ئەوەی ئەو سندوقەی کردەوە کە هانینگ بۆی ناردبوو هیچ شتێکی تێدا نەبوو، ئەو کارە هونەریشەی تێدا نەبوو کە ڕێکەوتبوون لەسەری.

هانینگ بە بەرپرسانی مۆزەخانەکەی ڕاگەیاند پارەکەی بردووە، مۆزەخانەی کونستن لەئێستادا لە هەوڵی گەڕاندنەوەی پارەکەیان، باسیان لەوەش کرد لەکاتێکدا هانینگ ڕازی نەبێت پارەکە بگەڕێنێتەوە پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا