بەوێنە..دراوێکی نوێ دەردەچێت

پۆڵەتیک پرێس

بانکی ئینگلتەرا، جۆرێکی نوێی لە دراو پێشکەش کرد بە بەهای ٥٠ جونیەی ئیستەرلینی(پاوەن) وێنەی ئالان تۆرینگ لەسەر دراوەکە دانرابوو، زانایەکی بەریتانی بواری کۆمپیوتەر بوو، کۆدەکانی سوپای ئەڵمانیا و هاوکارەکانی شیدەکردەوە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمدا.

بانکی ئینگلتەرا لە ئەژماری تویتەری تایبەت بە خۆیان بڵاویان کردەوە، کە پارەیەکیان بە بەهای ٥٠ پاوەن بۆ زانای کۆمپیوتەر ئالان تۆرینگ بڵاو کردەوە، بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش خۆشحاڵی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕی.

جۆنسۆن لە تویتەرەکەی خۆیدا دەڵێت، ئالان تۆرینگ یەکێک بووە لە زیرەکترین و داهێنەرترین پیاوەکان لە سەدەی بیستەم دا، کارەکەی یارمەتیدەرێکی باش بووە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی جیهانی دووەم و ڕزگارکردنی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، گرنگە ئەو کارەی لەو کاتەدا کردی لەبیر نەکرێت.

تۆرینگ ناسراوە بەوەی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گەشە پێدانی بواری کۆمپیوتەر، بناغەی کارکردنی لە پیشەسازی زیرەکی دەستکردا دەست پێکردووە، بە لەبەر چئوگرتنی ئەوەی ئامێرەکان توانای بیەکردنەوەیان هەیە.

لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، بە تاوانێکی ئابڕووبەرانە بەهۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکدا هەبووە تاوانبارکرا، بەڵام دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە لایەن شاژنەوە لێخۆشبوونی بۆ دەرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا