دۆزینەوەی چەند تۆوێكی تەمەن 800 ساڵ

پۆڵەتیك پرێس

زانایانی بواری شوێنەوارناسان لە كاتی گەڕان لە گوندی ئۆسڤیەتی وڵاتی پسكۆڤ، لە ساڵی ٢٠١٩ چەندین جۆری جیاوازی تۆویان دۆزیەوە كە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٢ی میلادی،هەتا ئێستاش زانایان لیكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەن.

بەشی زۆری تۆوە دۆزراوەكان تۆوی جۆیە، ئەمەش حاڵەتێكی سەیرە لەو ناوچەیەدا چونكە لەو كاتەدا ئەو ناوچەیە ڕووەكێكی دیكە جگە لە جۆ تیایدا بڵاوبووە، بۆیە پێویستە زانایان خوێندنەوەیەك بۆ ئەو دیاردەیە بكەن،هەندێكیان دەڵێن خاوەنی تۆوی جۆكە لەوانەیە ویستبێتی بۆ دروستكردنی بیرە یان بابەتی ئاژەڵی یان كشتوكاڵ بەكاریبهێنێت.

زانایان باس لەوەش دەكەن لەگەڵ تۆوی جۆ چەندین جۆری دیكەیان دۆزیوەتەوە وەك، تۆوی گەنم،شۆفان و(جودار) كە جۆرێكی دیكەی ڕووەكە لە جۆ دەچێت، تائێستاش زانایان بەردەوامن لە لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی نوێترین زانیاری لەسەر ئەو جۆرە تۆوانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا