بەڤیدیۆ..گەمژەترین شۆفێر ببینە

پۆڵەتیک پرێس

شۆفێرێک لە نێوان هێڵە سپیەکانی ڕاگرتنی ئۆتومبێل، لە ناو یەکێک لە پارکەکانی ئۆتومبێل لە بەشی کێنتی ئینگلیزی، بەڵام لە ماوەی ٨ دەقەدا، ١٠ جار هەوڵدەدات بۆ ئەوەی ئوتومبێلەکەی ڕابگرێت، خراپترین پلەی وەستاندنی ئۆتومبێلی وەرگرت.

١٠ جار چووە پێشەوە گەڕایەوە بۆ دواوە، لە ماوەی ٨ خولەکدا، لە کۆتایدا کاتی بۆ جاری نۆیەم هەوڵیدا توانی ئۆتومبیلەکەی لە نێوان هێڵە سپیەکان پارک بکات، ئاندریا دالکا یەکێک لە دانیشتوانی شوقەی نزیک پارکی ئۆتومبیلەکە لە بالکۆنی ماڵەکەی خۆیەوە ڤیدیۆی ئۆتومبیلەکەی دەگرت.

لە کاتی ڤیدیۆ گرتنەکەدا دالکا، دەڵێت بەڕاستی شەرمە نازانم کێ مۆڵەتی پێ داوە ئۆتومبیێل لێ بخوڕێت، ئەوەی نیگەرانی کردووم ئەوەیە هێڵە ڕاستەکان بۆیان دیاری کردویت لە کوێ بوەستیت، بۆشاییەکی زۆر هەیە، بۆیە جێگەی پێکەنینە.

ئاندریا وتی، لەوانەیە کە ئەمە خراپترین شۆفێر بێت لە بەریتانیادا، کەس لە ئەم خراپتر نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا