منداڵێک بەدەست نەخۆشیەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لینکولن گاش منداڵێکی بەڕیتانیە و نەخۆشی ئێسکی شوشەیی دەگمەنی هەیە، ئەمەش وایلێدەکات لەگەڵ هەرجارێکدا کە دەپژمێت ڕوبەڕوی شکانی پەراسوو و ئێسکەکانی ببێتەوە.

پزیشکەکان باس لە ئازارەکانی گاشی تەمەن شەش ساڵ دەکەن و دەڵێن بە ئاسانترین شێوە و لەگەڵ ئەنجامدانی هەر چالاکییەکی ڕۆژانە ئێسکەکانی روبەڕوی شکان دەبنەوە، تا ئێستا منداڵەکە تەنها بە کەوتن و خلیسکان تووشی شکانی کەللەی سەر، قۆڵ و بەشێک لە بڕبڕەی پشتی بۆتەوە.

ضلوعه قد تنكسر بمجرد أن يعطس».. طفل بريطاني يعاني من مرض نادر| صور - بوابة  الأهرام

دایکی منداڵەکە ئەماندا دەڵێت: ئەو کورسیە جوڵاوەی بۆمان بەکاردەهێنا دوای ئەوەی گەورە بووە چیتر بۆی ناگونجێت، لەئێستادا خێزانەکەی سەرقاڵی کۆکردنەوەی 3750 دۆلارن بۆئەوەی کورسییەکی جوڵاوی نوێی بۆ بکڕن، هۆکاری ئەم نەخۆشیەش کەمی یان دابەزینی ماددەی کۆلاجینە، ئەو نەخۆشانە زۆربەی کات پێویستیان بە چەند نەشتەرگەرییەکی دوبارە هەیە بۆ دانانی تۆڵی کانزایی لەناو ئێسکەکانیاندا بۆ پشتگیریکردنیان.

ضلوعه قد تكسر بمجرد أن يعطس.. طفل بريطانى يعانى من مرض نادر | مبتدا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا