تابلۆیەک بە ٢٩ ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

ماڵی مەزادی ساوزبی لە لەندەن، تابلۆیەکیان فرۆشت بە ناوی تەنگەژەی هێمن، کە لەلایەن هونەرمەندی ڕوسی ڤاسیکی کاندینسکیەوە دروست کراوە، بە بڕی ٢٩ ملیۆن و ٤٠٠هەزار دۆلار فرۆشرا، لە ماوەی نیو سەدەدا بوو بە یەکێک لە جوانترینەکانی هونەری شێوەکاری.

لە ساڵی ٢٠١٧دا، تابلۆیەکیتری فرۆشرا بە ناوی تابلۆی خەتە سپیەکان بە بڕی ٤٦ملیۆن٦٠٠ هەزار دۆلار، تۆمارێکی پێوانەیی بو بۆ تابلۆکانی ، کە لە سەرەتاوە بە نرخی ٣٥بۆ ٢٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراون.

ئەو هونەرمەندە، تابلۆی تەنگەژەی هێمنی لە ساڵی ١٩٣٧دا، دروست کردووە دواتر بە هاوکاری هاوڕێیەکی ئەمریکی بە ناوی سۆلۆمۆن گۆگنهایم، ١٥٠ تابلۆی کاندێنسکی کۆکردەوە، نزیکەی ٥٠ تابلۆی فرۆشت ، تابلۆی تەنگەژەی هێمن لە ساڵی ١٩٦٤، لە مەزادێکدا لە زانکۆیەکی هونەر پێشنیاری فرۆشتنی بۆ کرا.

تابلۆکە گەشتێکی جیهانی کردووە، دوبەی هۆنگ کۆنگ، دواجاریش لە لەندەن لە ماڵی مەزاددا فرۆشرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا