پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی شۆرباکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ماددە بەسوودەکان، لەگەڵ ئەوەشدا تامێکی خۆشیان هەیە و ڕێگری لە زیادبوونی کێش دەکەن.
چوار جۆر شۆربا یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن:
-شۆربای سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-شۆربای مریشک
بەیەکێک لە باشترین شۆرباکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، چونکە مریشک ڕێژەیەکی باش پڕۆتینی تێدایە و هەستی تێربوون زیاددەکات.
-شۆربای گێزەر
دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی و هەستی تێربوون زیاددەکات، ئەوەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-شۆربای کولەکەی زەرد
بەشێوەیەکی گشتی کولەکەی زەرد سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەتوانرێت لەگەڵ ئاوی مریشک و سەوزەواتەکان شۆربای لێدروستبکرێت، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.