پۆڵەتیک پرێس
سیستمی خۆراکی و جۆری خواردن و خواردنەوەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی ناودەم هەیە بەتایبەتی بۆ ددانەکان، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان پارێزگاری لە تەندروستی ددانەکان دەکەن و هەندێکیشیان هۆکاری سەرەکی کلۆربوونی ددانەکانن بەپێی مەڵپەڕی”eatthis”.
چوار خواردن و خواردنەوە هۆکارن بۆ کلۆربوونی ددانەکان:
-خواردنەوە شیرینەکانی وەک سۆدە، خواردنەوە وزەبەخشەکان، چای شیرین و شەربەتە شیرینە ئامادەکراوەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیانی زۆر بە ددانەکان دەگەیەنن و هۆکارن بۆ کلۆربوونی ددانەکان.
-ئەو خواردنانەی بە ددانەوە دەنوسێن وەک شیرینیەکان و میوە وشککراوەکان ئەگەر دوای خواردنیان ددانەکان نەشۆرێن و لەنێوانی ددانەکاندا بمێننەوە ئەوا مەترسی کلۆربوونیان زیاددەکەن.
-ئەو خواردنانەی ڕێژەی ترشیان زۆرە وەک تەماتە، سرکە و جۆرەکانی دیکە مینای ددان بێهێزدەکەن، چونکە ئەو ترشانەی تێیاندایە دەبنە هۆی خوورانی مینای ددان و کلۆربوونیان.
-کاربۆهیدراتە پاڵاوتەکان وەک نان و پەتاتە بەهەمان شێوە دەبنە هۆی کلۆربوونی ددانەکان، بۆیە باشترە لەجێی ئەوان میوە، سەوزەوات و دانەوێڵە تەواوەکان بخورێن.