ئەو کەسانەی پێستیان سپییە مەترسی توشبوونیان بەم نەخۆشیە زیاترە

پۆڵەتیک پرێس

بەشێوەیەکی گشتی بەرکەوتنی تیشکی خۆری سەروبنەوشەیی بەڕێژەیەکی زۆر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست زیاددەکات، بەتایبەتی لەو کەسانەی خاوەن پێستی سپین، بەپێی ماڵپەڕی”theconversation”.

توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو کەسانەی پێستیان کاڵە مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست زیاترە بەهۆی کەمی ماددەی میلانین، بەپێچەوانەی ئەو کەسانەی پێستێکی ئەسمەریان هەیە، چونکە ماددەی میلانینیان زیاترە کە دژەخۆرێکی سروشتییە پێست لە تیشکی خۆری سەروبنەوشەیی دەپارێزێت بەوشێوەیە ئەگەری توشبوونیان بە شێرپەنجەی پێست کەمترە.

لەگەڵ ئەوەشدا تیشکی خۆری سەروبنەوشەیی کەسەکان ڕووبەڕووی چەندین کێشەی تەندروستی دەکاتەوە وەک دروستبوونی چرچولۆچی، تێکچوونی ڕەنگی پێست و پەڵە، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک پێش چوونە بەر تیشکی خۆر لەهەموو وەرزەکاندا کرێمی دژەخۆری تایبەت بە پێستی بەکاربهێنێت بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی پێست و ڕێگریکردن لە کێشەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا