پۆڵەتیک پرێس
شۆفان بەیەکێک لە خواردنە تەندروستەکان دادەنرێت، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان کە جەستە پێویستی پێیەتی.
ئەم هۆکارانە واتلێدەکەن شۆفان بەشێک بێت لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە:
-دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ڕیشاڵ، کانزا و ڤیتامینەکان وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی، زینک، مەنگەنیز و مسی تێدایە یارمەتی بەهێزبوونی نینۆکەکان و تەندروستی پێست دەدات.
-ڕیشاڵەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
-شۆفان یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن دەدات.
-بەهۆی ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانی ناوی هەستی تێربوون زیاددەکات و ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزینی کێشدا هەیە.
-دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.