پۆڵەتیک پرێس
پزیشکێکی ڕووسی لە بواری خۆراک پێنچ خواردن ڕادەگەیەنێت کە سوودێکی زۆریان هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکەن، هەروەها ئەو خواردنانەی ڤیتامین سی یان تێدایە یارمەتی بەرهەم هێنانی مادەی ئنتۆفیرۆن خانەکانی بەرگری دەدەن.
پێنچ خواردن بەرگری لەش بەهێز دەکەن:
-ڕۆبیان دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان و بەشدارە لە دروستکردنی خانەکانی بەرگری.
-کشمیشی ڕەش سوودێکی زۆری هەیە، 100 گرام لەو کشمیشە %22 ی ڤیتامینەکانی لەش دابین دەکات کە ڕۆژانە پێوستی پێیەتی.
-ڤیتامین ئەی کە لە ڕیحانەدا هەیە بەشدارە لە دروستکردنی خانەکانی بەرگری، پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات هەموو کەسێک ڕۆژانە سێ بۆ چوای گەڵای ڕیحانە بخوات.
-کاهوو ڤیتامین بی تێدایە یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.
-شویت سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و دژە ڤایرۆسەکانە.