تۆپی تێنس ژانە سەر کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بە شێوەیەکی گشتی ژانە سەر بە نیوەی کاریگەری دەکاتە سەر میزاج، زۆر کرس هەن بە دەست ئەو نەخۆشیەوە دەچێژن لە کاتی چالاکیەکانی ڕۆژانەدا سەرنجیان لە دەست دەدەن.

ماوەیەکی زۆری دەوێت دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی بۆ ژانەسەری نیوەیی بۆیە باشتر وایە، ئەم چارەسەرانە بەکار بهێنیت تاوەکو ئازارەکەی کەم بکاتەوە، چارەسەرەکانیش بریتین لە

١-سیستمی خواردن

هەندێک خواردن توشی ئازاری ژانەسەری نیوەیت دەکەن باشتر خۆتیان لێ بە دوور بگریت وەک، خواردنە ئامادە کراوەکان شەرابی سور، ئەلکهول، شوکولاتە، ئەو خواردنەوانەی کافایینیان تێدایە.

٢-زەیتە بۆندارەکان

ڕۆنی لاڤێندەر بە یەکێک لەو ڕۆنانە دادەنرێت، کە چارەسەری دڵەڕاوکە دەکات، زانایان پێشنیاری هەڵمژینی بۆنی ئەو زەیتە ئەکەن بۆ کەم کردنەوەی ژانە سەری نیوەیی.

٣-زەنجەبیل

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، خواردنی زەنجەبیل کاریگەری لاوەکی نیەو چارەسەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ژانەسەری نیەوەیی.

٤-کەم کردنەوەی سترێس و پەستانی دەروونی

سترێس و پەستانی دەروونی یەکێکن لە هۆکارەکانی توش بوون بە ژانە سەری نیوەیی، باشتر وایە هەندێک چالاکی ئەنجام بدەیت بۆ کەم کردنەوەی سترێس وەک گوێگرتن لە موزیک وەرزش کردن.

٥-یۆگاو ڕاهێنانە درێژخایەنەکان

یۆگا هۆکارەکی یارمەتیدەرە بۆ چالاک کردنی سوری خوێن، هەروەها کەم کردنەوەی گرژی ماسولکەکان، یۆگاو ڕاهێنانی درێژ خایەن دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکانی ژانەسەری نیوەیی.

٦-مەساج

مەساج کردن بۆ ماسولکەکانی شان و مل یارمەتیدەرێکی باشە، بۆ کەم کردنەوەی سترێس، پسپۆڕان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن بەکارهێنانی تۆپی تێنس بۆ مەساج کردن یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەم کردنەوەی ژانەسەری نیوەیی.

٧-ڤایتامین و کانزاکان

کەمی مەگنسیۆم لە لەشدا دەبێتە هۆی ژانە سەری نیەوەی، ڕۆڵێکی باشی هەیە لە چارەسەرکردنی ژانە سەری نیەوەییدا بەڵام باشتر وایە بەبێ ڕاوەژی پزیشک بەکار نەهێنرێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا