پۆڵەتیک پرێس
هەندێک خواردن هەن تایبەتمەندی دژەشێرپەنجەیان هەیە، سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە سەوزەوات و میوەکان ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەکەن وەک نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە.
پێنج خواردن ڕێگری لە شێرپەنجە دەکەن:
-تۆوی کەتان
تۆوی کەتان و زەیتی تۆوی کەتان سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3ن، ڕێگری لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن کە بەرپرسن لە شێرپەنجەی سنگ.
-زەردەچەوە
ماددەی کەرکەمینی تێدایە تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنەکانی هەیە ڕێگری لە بڵاوبونەوەی شێرپەنجە دەکات.
-بلوبێری
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە شێرپەنجەکان دەکەن بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ.
-بڕۆکلی
ئەو ماددانەی تێدایە کە ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکەن.
-قارچک
تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ڤایرۆسەکانی هەیە، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ، پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، و بەرگری لەش بەهێز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.