پۆڵەتیک پرێس
زینک یەکێکە لەو کانزایانەی جەستە بۆ کردارەکانی پێویستی پێیەتی و پێویستە لەڕێگەی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بەو کانزایە جەستە وەریبگرێت، چونکە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.
شەش خواردنی دەوڵەمەند بە زینک پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن ئەوانیش:
-چەرەساتەکان
سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای زینکن، هەروەها دەوڵەمەندن بە چەوری سوودبەخش، ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.
-بەرهەمە شیرەمەنیەکان
هەندێک لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک شیر، پەنیر و ماست دەوڵەمەندن بە زینک و ڕێژەیەکی زۆر لەو کانزایە بۆ جەستە دابین دەکەن.
-هێلکە
ڕێژەیەکی زۆر زینک، پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکانی دیکەشی تێدایە ڕۆژانە خواردنی هێلکەیەک ڕێژەی پێویست لەو ماددانە بۆ جەستە دابین دەکات.
-شوکولاتەی ڕەش
ڕێژەیەکی زۆر زینکی تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-پاقلەمەنیەکان
بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکیەکانی زینک دادەنرێن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکییان ڕووەکیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان.
-گۆشتەکان
ڕێژەیەکی زۆر زینکی تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
-شۆفان
سەرچاوەیەکی دیکەی زینک، پرۆتین و ڕیشاڵەکانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکان کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.