ڕۆژانە لەم ژمارەیە زیاتر لالەنگی مەخۆن

پۆڵەتیک پرێس

لالەنگی یەکێکە لە میوە سوودبەخشەکان بەتایبەتی بۆ وەرزی زستان، چونکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگری لەش بەهێز دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لەوە دەکات رۆژانە چەندی لێبخورێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

لالەنگی سەرچاوەیەکی باشی کانزاکانی کالیسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، ڤیتامین و ڕیشاڵەکانە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڕێگری توشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەکات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

في فصل الشتاء ، اليوسفي مفتاحك للصحة والجمال والوقاية - مجلة " الست فضيلة "  للمرأة والأسرة العربية

ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنی لالەنگیدا بکرێت چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە هۆی توشبوون بە کێشەکانی جگەر، پسپۆڕەکە دەڵێت:” ڕۆژانە نابێت لە چوار بۆ پێنج لالەنگی زیاتر بخورێت”، هەروەها ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی گەدەیان هەیە پێویستە بەئاگاداریەوە بیخۆن، چونکە لالەنگی ترشەڵۆکی گەدە زیاد دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا