باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کەمخوێنی

پۆڵەتیک پرێس

کەمخوێنی نەخۆشییەکی زۆر باوە و ژمارەیەکەی زۆر خەڵک تووشی دەبن، کە دەبێتە هۆی لاوازی و بێهێزی کەسەکان و سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە کەمکردنەوەی ئەو نەخۆشیەدا هەیە.

کەمخوێنی کاتێک ڕوودەدات کە ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان لەجەستەدا کەمدەبێتەوە، چونکە خڕۆکە سوورەکان بەشێکی سەرەکی هیمۆگڵۆبینن کە پەیوەندی بە ئۆکسجینی خوێنەوە هەیە، ئەمەش واتە کاتێک ڕێژەی خڕۆکە سوورەکان یان هیمۆگڵۆبین لە جەستەدا کەمدەبێتەوە ئەوا جەستە ئۆسجینی تەواوی دەستناکەوێت بۆ ئەنجامدانی کردارەکانی بەردەوام هەست بە بێهێزی و ماندووی دەکات.

باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کەمخوێنی:

-ڤیتامین سی
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و وادەکەن جەستە ڕێژەیەکی زیاتر ئاسن وەربگرێت.

-ماست و زەردەچەوە
پزیشک ڤاسانت لاد ڕوونیدەکاتەوە ئەو کەسانەی تووشی کەمخوێنی بوون پێویستە ڕۆژانە دوو قاپ ماست لەگەڵ کەوچکێکی بچووک زەردەچەوە لە بەیانیان و عەسراندا بخۆن.

علاج الانيميا | 8 أكلات لا غنى عنها لعلاج فقر الدم | العيادة

-سەوزەواتەکان
ڕۆژانە خواردنی ڕێژەیەکی زۆر لە سەوزەواتەکان کە رێژەیەکی زۆر کلۆرۆفیکیان تێدایە وەک سپێناخ، برۆکلی و ئەوانی دیکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسنن.

-چەوەندەر یان شەربەتی هەنار
چەوەندەر دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، شەربەتی هەناریش دەوڵەمەندە بە کانزی ئاسن، مس و پۆتاسیۆم وزەیەکەی زۆر بە جەستە دەبەخشن و دوو چارەسەری سروشتی زۆر باشی کەمخوێنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا