ئایا ڕۆژانە خواردنەوەی چای ڕەش سوودی بۆ تەندروستی هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

چای ڕەش یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و ڕۆژانە دەخورێتەوە، ڕێژەیەکی کەمتر لە قاوە کافایینی تێدایە و ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

ڕۆژانە خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناوخۆشی ناودەم دەدات، چونکە ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە بەکتریاکانی ناودەم دەکوژێت کە بەرپرسن لە دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و یارمەتی جوڵەی زیاتر دەدات بەهۆی هەبوونی کافایین تێیدا.

فوائد الشاي الاسود | الطبي

هەموو ڕۆژێک خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات وەک هەوکردنی گەروو، بۆیە بە چارەسەرێکی باش بۆ هەوکردنی گەروو دادەنرێت، سەرچاوەیەکی سروشتی فلۆراید و ترشەکانی تانیکە یارمەتی بەهێزبوونی مینای ددان دەدات و ڕێگری لە کلۆربوونیان دەکات، بەڵام بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیان پێویستە ڕۆژانە لە دوو بۆ سێ کوپ زیاتر نەخورێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”thelist”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا