ئایا چای گەرم کاریگەری لەسەر توشبوون بە شێرپەنجە هەیە؟

پۆڵەتیک پرێس

فەرهاد ئیسلامی یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکانی کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی وتی: “هەرچەندە خواردنەوەی چا سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، بەڵام خواردنەوەی بەشێوەیەکی هەڵە لەوانەیە مەترسی تەندروستی دروست بکات”.

پسپۆڕەکە باسی لەوەکرد، خواردنەوەی چا کە پلەی گەرمی 60ی تێپەڕاندبێت مەترسی توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە زیاد دەکات، ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە ڕۆژانە خواردنەوەی زیاتر لە 700 مل چا کە پلەی گەرمی 60ی تێپەڕاندبێت مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە بەڕێژەی %90 زیاد دەکات.

10 فوائد للشاي الأسود تعرف عليها - إذاعة صوت الشعب 106FM

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەش کرد تەنها چا نا بەڵکو هەموو خواردنەوە گەرمەکان لە پلەی گەرمی زۆر بەرزدا لەوانەیە ببنە هۆی ئەو مەترسییە، هەروەها ئەو کەسانەی ڕۆژانە 10 کوپ چا دەخۆنەوە لەگەڵ هەڵمژینی ئاسندا تێکەڵ دەبێت و دەبێتە هۆی توشبوون بە کەمخوێنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا