بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی جەستەی لینین کۆدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ئەمریکییەکان بڕی ٥٠ ملیۆن دۆلاریان کۆکردەوە بەمەبەستی کڕینی جەستەی لینین دامەزرێنەری حزبی شیوعی روسیا، ئەو پڕۆژەیە دەنگدانەوەیەکی فراوانی لەلای دانیشتووانی ئەمریکا بەگشتی و سەرۆکەکان بەتایبەتی هەبوو.

ئاژانسی نۆڤۆستی روسیا لە زاری دەیڤد داتونا هونەرمەندی شێوەکاری ئەمریکاوە ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە، ئەو هونەرمەندە پێشتر رایگەیاندبوو ئامادەیە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری کاش وەک پێشەکی بدات لە بەرامبەر جەستەی لینیندا وتیشی: ئامادەیە بڕێکی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات.

هاوکات، گینادی زیۆگانۆڤ سەرۆکی حزبی شیوعی روسی رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادە نییە جەستەی لینین بفرۆشێت.

هونەرمەندە شێوەکارەکە لە وەڵامی ئەو سەرۆکەدا وتی: لەگەڵ ئەوەی ئێوە سەرۆکی حزبی شیوعین بەڵام لینین وەک سەرکردەیەکی پرۆلیتاری جیهانی هەژماردەکرێت نەک تەنیا سەرۆکی چینی کرێکاری روسیا، لەگەڵ ئەوەشدا مانەوەی جەستەی لینین لە ناوەڕاستی مۆسکۆدا دڵەڕاوکێ لەلای ژمارەیەکی زۆری روسەکان دروست دەکات.

جەستەی ڤلادیمیر لینین کە لەناو تابوتێکدا و لەدوای مەرگییەوە لە ساڵی ١٩٢٤ پارێزگاری لێکراوە، چەندین جار و لەماوەی جەنگی دووەمی جیهانی شوێنەکەی ئاڵوگۆڕی پێکراوە، ئەو تابوتە لە ناوەڕاستی مۆسکۆ لە گۆڕەپانی سور جێگیرکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا