کەشتی نوح دەستبەسەر کرا

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی ئێشکگری کەناروەکانی بەریتانیا، دەستیان گرت بەسەر کەشتی زەبەلاحی نوح دا، لە کاتێکدا لە ئاسپۆیچ تاون لە بەریتانیا لەنگەری گرتبوو.

بەپێی بڵاوکراوەکان، دەسەڵاتادارانی بەریتانیا ئەم بڕیارەیان بەهۆی سکاڵایانەوە دا، کە لەسەر خاوەنی کەشتیەکە تۆمار کراون، درێژی کەتیەکە ٧٠ مەترە، هەروەها بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامەی فەرمی و یاسییەوە بۆ ئەوەی کەشتیەکەی بە کرێ گرتبێت.

ئاماژەیان بەوەش دا، کەشتیەکە لە کەناری ئاسپۆیچ تاون لەنگەری گرتووە، دوای ئەوەی لە دەریای باکوری هۆڵەنداوە بەڕێ کەوتووە.

دانیشتوانی ناوچەکەش گلەییان لە دەسەڵاتداران کرد، بەهۆی ئەوەی مانەوەی کەشتیەکە لەوێدا دیمەنی دەریاکەی تێکداوە.

کەشتیەکە مۆزەخانیەکی تێدایە، لەگەڵ پەیکەرێکی مەسیح.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا