بەڤیدیۆ.. کەلوپەلەکانی ناپلیۆن بۆناپارت بەنزیکی سێ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

پۆڵەتیک پرێس

مەزادکارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، شمشێرەکەی ناپلیۆن بۆناپارت کاتێک کە سەرکردایەتی کودەتاکەی ساڵی 1799ی فەرەنسای پێکرد لەگەڵ پێنچ چەکەکەی لە مەزادێکدا بە نزیکەی 2.9 ملیۆن دۆلار فرۆشران.

سەرۆکی کۆمپانیاکە کێڤن هۆگان ڕایگەیاند، ئەو پارچەیەی لەلایەن کۆمپانیای ڕۆک ئایلند ئاکشنەوە بۆ فرۆشتن پێشکەش کراوە لەڕۆژی سێی مانگی کانوونی یەکەمدا لەڕێگەی مۆبایلەوە بە کڕیارێکی نەناسراو فرۆشرا، نرخی شمشێر و پێنچ دەمانچەکە لە سەرەتادا لەنێوان 1.5 ملیۆن دۆلار بۆ 3.5 ملیۆن دۆلار خەمڵێنران، هۆگان دەڵێت:” لەگەڵ فرۆشتنی پارچەکانی ناپلیۆن بەنرخی 2.87 ملیۆن دۆلار کڕیارەکە پارچەیەکی مێژووی دەگمەن دەباتەوە ماڵەوە، دڵخۆشین بەوەی دەرفەتێکی لەوشێوەیە بۆ کەسێک بڕەخسێنین و پارچەیەکی مێژووی دەگمەنی دەستبکەوێت”.

صورة

شمشێرەکە بەناوبانگترین پارچەی نێوانیانە، بەشێوەیەکی زۆر تایبەت دروستکراوە و ناپلیۆن لە کودەتای ساڵی 1799دا بەکاریهێناوە، دوای تاجەگوڵینەی ئیمپراتۆڕی ناپلیۆن وا بڕوادەکرێت شمشێرەکەی بە جەنەڕاڵ ژان ئەندۆش گۆنۆت درابێت، بەڵام لە دوایدا ژنی جەنەڕاڵ ناچاربووە بیفرۆشێت بۆ دانەوەی قەرزەکانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا