بەڤیدیۆ..شەمەندەفەرێک بەناو هەورەکاندا دەڕوات

پۆڵەتیک پرێس

ئەگەر یەکێکیت لەو کەسانەی هەواداری سەرکەشی و گەشت بیت، ئەوا ئەم ڤیدیۆیە گەشتێکی ترسناکی شەمەندەفەرێک لەنێوان دیمەنە جوانەکانی سروشتدا پیشان دەدات.

ڤیدیۆکە ک بە هەژمارێک بەناوی Oddly Terrifying لە تویتەر بڵاوبۆتەوە، ئەوە پیشان دەدات کە لەشوێنی زۆر بەرزی زەوی بەناو هەورەکاندا تێدەپەڕێت.

ڤیدیۆکە، کە شوێنەکەی ئاشکرانەکراوە زیاتر لە 15 ملیۆن بینەر و 138 هەزار لایکی هەیە، چەندین و سەرنج و تێبینی بۆهاتووە، یەکێک لە تویتەکان دەڵێت:”پزیشکەکەم دەبێت لەم گەشتەدا لەگەڵم بێت، چونکە لەهەرکاتێکدا بێت لەترسدا جەڵتە لێم دەدات”، یەکێکی دیکەش دەڵێت:”پێم سەیرە چۆن شۆفێری شەمەندەفەرەکە دەتوانێت لە بەرزاییەکی ئاوادا لێیبخوڕێ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا