پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە پەیامێکدا بۆ دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، “ئومێدەوارم بەڕێزتان ببن به هه‌وێنی ته‌بایی و یه‌كخستنی گوتاری نیشتمانی له‌سه‌ر ڕێبازی ڕابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال”.
لە پەیامەکەیدا ڕێواز فایەق ئاماژەی بەوەکرد، “به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م، هیواخوازم به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه دیموكراسییه ببێته مایه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ بۆ کۆی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عێراقدا و هه‌رچی زووه هه‌نگاوە دەستورییەکانی دیکەی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەتی بەدوادابێت”.
وتیشی، “به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێگەیە له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان، وه‌ك شایسته‌ییه‌كی ده‌ستووری، له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی سیاسی له عێراقدا و لەلایەن تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، جێگای خۆشحاڵییه و ئاماژه‌یه‌كی ڕوونی ئیرادەی دروستی هێزولایەنە سیاسیەکانە، بۆ پەرەپێدانی ژیانی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ئومێده‌وارم ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببێته مایه‌ی پته‌وبوونی یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی و پێشخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی دیدگا جیاوازه‌كان و بەڕێزتان ببن به هه‌وێنی ته‌بایی ویه‌كخستنی گوتاری نیشتمانی له‌سه‌ر ڕێبازی ڕابه‌ری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕه‌وانشاد سه‌رۆك مام جه‌لال”.