رێكارەكانی گواستنەوەی كەیسەكەی غالب محەمەد بۆ بەغدا دەستیپێكرد

پۆڵەتیك پرێس

پارێزەری دۆسیەی هێرشكردنە سەر غالب محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەو پەرلەمانتارە داواكارییەكی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق كردووە تاوەكو كەیسەكەی لە سلێمانیەوە بۆ بەغدا بگوازرێتەوە.

وریا محەمەد پارێزەری دۆسیەی غالب محەمەد بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، غالب محەمەد هەنگاوی یەكەمی ناوە بۆ گواستنەوەی دۆسیەكەی بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەكی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق كردووە، هەنگاوی دواتر لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەر پاراستنی رەوتی لێكۆڵینەوەكان ناتوانن هیچ زانیاریەكی دیكە لە بارەی كەیسەكەوە ئاشكرا بكەن.

رێكەوتی26 ی شوباتی 2021 لەلایەن كەسێكەوە لە بەردەم ماڵەكەی خۆی هێرشكرایە سەر غالب محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق، تا ئێستاش ئەنجامدەری سەرەكی روداوەكە دەستگیرنەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا