ماكرۆن لەگەڵ بەرپرسانی كورد كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ هەرێم بڕیارە سەرۆكی فەرەنسا لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كۆبێتەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن، شەوی 27/8/2021 بە سەردانێك گەشتە عێراق و بەشداری لە لوتكەی بەغدا كردو پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپاتكردەوە، دواتریش سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد.

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 29ی ئاب ماكرۆن لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە.

لە كۆبونەوەكانیدا ماكرۆن رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و پاریس لەگەڵ بەپرسانی كورد تاوتوێ دەكات.

پێشتر لە بارەی هاتنی ماكرۆن بۆ هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، “خۆشحاڵم لە هەولێر پێشوازیم لە هاوڕێم و سە‌رۆكی فەرەنسا ئێمانوێل ماكرۆن كرد. لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ كوردستان، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیی دووقۆڵی و هەڵبژاردنەكانی عێراق و بابەتی دیكەی جێی بایەخی هاوبەشمان دەكەین”.

‏‎دەشڵێت، “سوپاسی بەردەوامیی پشتگیریی فەرەنسا بۆ‌ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەم”.

دواتر بەپێی کارنامەی سەردانەکەی، ماكرۆن خانەوادەیەکی قوربانی دەستی داعش دەبینێت و دەچێتە موسڵ و پاشان دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا