پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە کۆتاییهێنان بە ئەرکی وەزیری دارایی بەوەکالەت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە بەدەنگی پەرلەمانی عێراق کۆتایی بە ئەرکی ئیسحان عەبدولجەبار لە پۆستی وەزیری دارایی بە وەکالەت هێنرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەمیانی دانیشتنەکەیدا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەی “کۆتاییهێنان بە ئەرکی وەزیری دارایی بەوەکالەت” بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنەکە.

لەناوەڕاستی مانگی ئابی ڕابردوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی ڕاسپارد بە وەکالەت ئەرکی بەڕێوەبردنی ئیدارەی وەزارەتی دارایی بگرێتەئەستۆ.

دەستبەکاربوونی ئیحسان عەبدولجەبار دوای دەست لەکارکێشانەوەی عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی هات لە پۆستی وەزیری دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا