هەسەدە: سوپای تورکیا هێرشی زەمینی دەستپێکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

سوپای تورکیا لە دەوروبەری تل تەمر هێرشی زەمینی دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییەکان شەڕ و پێکدادان هەیە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، “سوپای تورکیا لە دەوروبەری تل تەمر هێرشی زەمینی دژیان دەستپێکردووە”.

ئەوەش هاتووە، “شەڕ و پێکدادانی توند لە میحوەرەکانی گوندی ئوم کێف روویداوە و هێزەکانی سوریای دیموکرات رووبەڕووی سوپای تورکیا دەبنەوە”.

ئێوارەی دوێنێش سێشەممە، سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانی بۆردوومانکرد کە هەریەکە لە گوندەکانی ئوم کێف، رەبیعات، ئەسەدییە، هەروەها ناحیەی زرگان لە باکووری تل تەمر و چەند ناوچەیەکی دیکەی گرتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا