پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئیدارەی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، 600 خێزان بەهۆی بۆردومانەکانی ئێرانەوە ماڵەکانیان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ هەینی ئیدارەی قەزای کۆیە ئاشکرای کرد، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئێرانەوە 600 خێزان کۆیەیان چۆڵکردووە و ئاوارە بوون.
نزیکەی هەفتەیەکە ئێران دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر خاکی هەرێم کردووە و بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەچڕی دەستی بە بۆردومان کرد و ناوچەکانی کۆیە و پردێ و زڕگوێز و سنووری برادۆستی کردەئامانج و بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی.