قوباد تاڵەبانی: دكتۆر جەمال كەسایەتیەكی ئەكادیمی شارەزا و لەخۆبردوو بو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە پرسەنامەیەكدا بە بۆنەی كۆچی دوایی دكتۆر جەمال فوئاد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ رایگەیاند: كۆچكردوو دكتۆر جەمال كەسایەتیەكی ئەكادیمی شارەزا و لەخۆبردوو بو لەتەمەنی خۆیدا چەندین جار لەپۆستی حكومی باڵادا خزمەتی زۆری كردووە.

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو جەمال فوئاد

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر (جەمال فوئاد)ی برای سەركردەی كۆچكردووی مەزن دكتۆر كەمال فوئاد-مان بیست.

كۆچكردوو دكتۆر جەمال كەسایەتیەكی ئەكادیمی شارەزا و لەخۆبردوو بو لەتەمەنی خۆیدا چەندین جار لەپۆستی حكومی باڵادا خزمەتی زۆری كردووە و یەكێك بوە لەو كەسانەی كە كارئاسانی دەكرد بۆ رێكخراوە جیهانیەكان تابێنە هەرێمی كوردستان و رۆڵ ببینن لە ئاوەدانكردنەوەیدا، لەهەمانكاتدا، شارەزاو پسپۆڕێكی زانستی بواری كشتوكاڵ بووە و لەو بوارانەدا چەندین توێژینەوەی گرنگی ئەنجامداوە، بۆیە لەدەستدانی مایەی نیگەرانی هەمووانە.

لەم بۆنە غەمناكەدا پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و كەسوكار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا