نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی نەوت بەهۆی ناسەقامگیری داتاکانی پەیوەست بە سومەتەمنی کۆگاکراوی ئەمریکا و جەنگی نێوانئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، دابەزینی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ـی تشرینی دووەم، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٥ دۆلارو ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەهەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتیخاوی تەکساسی ئەمریکیش، بە ٨١ دۆلارو ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ناسەقامگیری دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سستبوونی چالاکی ئابووری چین، شانبەشانی بەرزبوونەوەی ئاستی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمریکا،نرخی نەوتیان دابەزاندووە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا