قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند هادی مەحمود بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاک (هادی محمود)

بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند خۆشەویست و بەتوانا (هادی محمود) نیگەران و دڵگران بووم.

کاکە هادی ناسراو بە (عەریف حەمەتاڵ) ناوێکی درەوشاوەو هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو، لەهەر کارێکی هونەریدا ڕۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بەئامادەبووان دەبەخشی، لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی.

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە هادی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا