ئەردۆغان: لە ساڵی 2023دا ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی خۆراک دەبینەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە جیهان کرد، هەنگاوبنێن بەرەو دوورخستنەوەی ئەگەری ڕوودانی گەورەترین قەیرانی خۆراک.

ئەردۆغان لە میانی دانیشتنی ئاسایشی خۆراک و وزە لە لوتکەی وڵاتانی بیست لە دورگەی بالی ئەندەنوسیا باسی لەوەکرد، بەوپێیەی تورکیا ناوەندی وزەیە، بەشداری ئاشکرای دەبێت لە ئاسایشی ناوچەکانی نزیک لەخۆی بەتایبەتی وڵاتانی ئەوروپا.

وتیشی، “پێویستە نرخەکانی پەیین لە جیهاندا بەرەو سەقامگیری بچن ئەگینا ساڵی داهاتوو ڕووبەڕووی گەورەترین قەیرانی خۆراک دەبینەوە”.

جەختی لە گرنگی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستیش کردەوە بۆ گەیاندنی دانەوێڵە بە دەریای ڕەشدا بۆ ئەو وڵاتانەی کەمتر گەشەیان سەندووە بەتایبەتیش ئەفریقا، باسی لەوەش کرد، جیهان ڕووبەڕووی ئەگەری قەیرانی برنج و گەنم و زەیتی گوڵەبەڕۆژە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا