ئێران بۆ حزبە شیعەکان: لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نین

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێران بیرۆکەی ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لەلایەن حزبە شیعەکانی نزیک لەو وڵاتە پاڵپشتی دەکرێت، ڕەتکردەوە.

بەگوێرەی قسەی سەرچاوەیەک کە بۆ ڕۆژنامەی “العرب جدید”ی قەتەری قسەیکردووە، ئێران بە حزبە شیعەکانی نزیک لە خۆی لە عێراق گوتووە، لەگەڵ بیرۆکەکەیان بۆ هەڵوەشاندەنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق نییە.

سەرچاوەکە وتووشیەتی، ئێستا ئێران دەیەوێت هانی ئەو حزبانە بدات لەبری هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، کاربکەن بۆ فشاردروستکردن بۆئەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ویلایەتی دووەمی وەرنەگرێتەوە.

حزبە شیعەکانی نزیک لە ئێران کۆدەنگییەکیان دروستکردووە بۆئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتبکەنەوە، بەشداریی هیچ دانوستاندنێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق نەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا