کازمی گەیشتە ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی حکومەتی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا و لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی ئێران، دەستیکرد بە سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە و رایگەیاند، ئامانج لەم سەردانە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگییە لە بوارە جیاجیاکاندا لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق سەرکەوتنی بەدەستهێناوە لە نێوەندگیری ناوچەکە لەڕێی پتەوکردنی هاوبەشی ستراتیژی لەسەر بنەمای پشتیوانیکردنی سەقامگیری و هەماهەنگی و دۆستایەتی بۆ بنیادنانی ئاشتی و بوژاندنەوەی ناوچەکە.

لە بەیاننامەکەی نوسینگەی مستەفا کازمی ئاماژە بەوەکراوە، کازمی لەمیانەی ئەم سەردانەدا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی ئێران کۆدەبێتەوە و لەگەڵیاندا ئەو دۆسیانە تاوتوێ دەکات کە بۆ هەردوو وڵات گرنگییان هەیە و لە بەرژەوندی گەلی عێراق و ئێرانیشدان.

ئەم سەردانەی مستەفا کازمی بە یەکەمین سەردان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق دادەنرێت لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم رەئیسی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا