ئەمریكا داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات رێكبكەون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمەریكا داوا لە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لەسەر پرسی نەوت رێكبكەون.

كەناڵی حوڕەی ئەمەریكی، لە زاری وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بڵاویكردووەتەوە، واشنتن داوای كۆبوونەوە و رێككەوتنی لە بەغدا و هەولێر كردووە لەسەر پرسی نەوت، كە رەزامەندی هەردوولایەنی لەسەر بێت و هەنگاوبنێن بۆ دامركاندنەوەی گرژییەكان.

سەرچاوەكە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژەیداوە، ئەركێكی تایبەت و نوێی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هاوكاریكردنی هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستانە، بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە رێككەوتن.

راشیگەیاندووە، بەغدا و هەولێر دەبێت دانووستاندن بكەن، بۆ یارمەتیدانیان لەسەر رێككەوتن و سوود، لە هاوكارییەكانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان وەربگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا