پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى له داهاتى خاڵه سنوریه‌كان، نه‌ك هیچ بڕه داهاتێك بۆ حكومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو زه‌ره‌رمه‌ندیش ده‌بین.
ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم به پۆڵتیك پرێس-ى راگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى، خواستى كڕین كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ى جوڵه‌ى بازرگانى له‌ده‌روازه سنوریه‌كان ده‌بێت.
وتیشى، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رز بوه‌ته‌وه و له ده‌روازه‌كانیش بڕه پاره‌یه‌كى زۆرتر وه‌رده‌گیریت، به‌وه‌ش جوڵه‌ى بازرگانى كه‌مده‌بێته‌وه، نه‌ك هه‌ر داهات بۆ حكومه‌ت ناگه‌ڕێنرێته‌وه، به‌ڵكو زه‌ره‌رمه‌ندیش ده‌بین”.
ئه‌مه دواى بڕیاره‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى عێراق دێت، كه له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه به‌فه‌رمی دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلار راگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش نرخی نوێی دۆلار به‌رانبه‌ر دینار خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و 100 دۆلار به‌رانبه‌ر بوو به 145 هه‌زار دینار.
به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی كوردستان پیشنیاز ده‌كه‌ن، بۆ ده‌ربازبون له‌و دۆخه داراییه‌ى هه‌رێم پێیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر پاراستنی سەرجەم کێڵگە نەوتی و غازیەکان لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت وه‌ربگیرێته‌وه و چه‌ند رێكارێكى دیكه بگیرێته‌به‌ر، نزیكه‌ى 70 ملیار دینار بۆ داھاتی ھەرێمی کوردستان زیاد ده‌كات.