عامری: هیچ بیانویەك بۆ مانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق نەماوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاتر لە 30 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا و داخستنی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە دەكەن، هادی عامریش دەڵێت، هیچ بیانوویەك بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان نەماوە.

لە كۆی 329 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، 32 پەرلەمانتار ئیمزایان كۆكردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكەیان كردووە و تیایدا داوایانكردووە ئەلینا رۆمانوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد دەربكرێت و باڵیۆزخانەكەش دابخرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، داواكارییەكەیان بەهۆی هاوكارییەكانی ئەمریكاوەیە بۆ ئیسرائیل كە خەڵكی مەدەنی لە كەرتی غەززە كۆمەڵكوژ دەكات.

لای خۆیەوە هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر لە پەیامێكدا رایگەیاند، ئێستا كاتی ئەوەیە هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بچنەدەرەوە چونكە هیچ پاساو و پێویستییەك بۆ مانەوەیان نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی گەڕاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ بنكەی هەریر و عەین ئەسەد، كاردانەوەیەكی سروشتییە كە گروپەكانی مقاوەمەی ئیسلامی لە بەرامبەری لایەنگریی واشنتن بۆ ئیسرائیل، بنكەكانی ئەو وڵاتە بە ئامانج بگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا