بافڵ جەلال تاڵەبانی: مەلا رەحیم یەكێك بوو لە تێكۆشەرە قارەمانەكانی رێگای خەبات و كوردایەتی

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا دەكات و دەڵێت، “لەدەستدانی جوامێرێكی وەك مەلا رەحیم لە دڵەوە نیگەرانی كردین و یەكێك بوو لە تێكۆشەرە قارەمانەكانی رێگای خەبات و كوردایەتی، نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو لەپێناو خاكی كوردستان و هەمیشە لەبەرەی گەلەكەیدا بوو.”

دەقی پرسەنامەكە:

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز، هاوخەبات و هەڤاڵانی تێكۆشەری دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین (مەلا رەحیم مەلا رەشید سەرقەڵا)، پارتیزان و سكرتێری پێشووی سەرۆك مام جەلال بۆ كاروباری پارتیزانەكانی گەرمیانمان پێگەیشت.

‎هەڤاڵ مەلا رەحیم یەكێك بوو لە تێكۆشەرە قارەمانەكانی رێگای خەبات و كوردایەتی، نموونەی بەرزی قوربانیدان و گیانفیدایی بوو لەپێناو خاكی كوردستان و هەمیشە لەبەرەی گەلەكەیدا بوو. ئەوكاتەش كە قایمقامی كفری بوو، چەندین ساڵ دڵسۆزانە و لێبڕاوانە خزمەتی كرد.

‎لەدەستدانی جوامێرێكی وەك مەلا رەحیم لەدڵەوە نیگەرانی كردین و پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەی، هاوڕێ و هەڤاڵانی دەكەین.

‎لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

26ی ئەیلوولی 2022

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا