پەیوەندی نێوان خواردنەوەی چا و ڕێژەی پەستانی خوێن

پۆڵەتیک پرێس

زنایان ڕایانگەیاند چای سەوز و ڕەش هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەناکاو، بەڵام دوای چەند خولەکێک دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی سروشتی خۆی.

بەپێی توێژینەوەی زانایان هەردوو جۆری چا ڕەش و سەوز کاریگەری لەسەر ڕێژەی پەستانی خوێن هەیە، دوای 30 خولەک لە خواردنەوەی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەگەڕێتەوە ئاستی سروشتی خۆی.

زانایان جەختیان لەوەشکردووە لەگەڵ ئەم کاریگەریە لاوەکیانەدا، خواردنەوەی چا سوودی لە زیان زیاترە، ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا